پزیشکێک دەڵێت، وشكبوونەوەی چاو چەندین نیشانەی هەیە لەوانەش سووربوونەوەی چاو یان پێڵوەکان و خوران، دەشڵێن، یەكێك لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی حاڵەتەكە زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و شێدارهێشتنەوەی جەستەیە.
د. زانیار عادل پزیشكی نیشتەجێی خولاو لە نووسینێكدا ئاماژە بە وشکبوونەوەی چاو و نیشانە و ڕێگاكانی چارەسەركردنی دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-
نیشانەکانی ووشک بوونەوەی چاو چییە؟
یەكەم- سووربوونەوەی چاو یان پێڵوەکان
دووەم- خوران
سێیەم- ئاوکردن و ڕشتنی فرمێسک
چوارەم- لێڵبوونی بینین
پێنجەم- خەواڵوودەرکەوتنی چاو و هیلاکبوونی
شەشەم- هەستکردن بە کزانەوەی چاو (وەک دەرزی پیاکردن)
چارەسەری ووشکی چاو چییە؟
یەكەم- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و شێدارهێشتنەوەی جەستە
دووەم- بەکارهێنانی چاویلکەی بەر هەتاو
سێیەم- بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە ئامێرە زیرەکەکانی وەک مۆبایل
چوارەم- دانانی شتی سارد لەسەر چاو
پێنجەم- پاکڕاگرتنی چاو
شەشەم- بەکارهێنانی قەترەی شێدارکەرەوە
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *