جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ چین؟

نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ چین؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گورچیلە دەڵێت، هەوكردنی میزەڕۆ چەندین نیشانەی هەیە لەوانەش هەستکردن بە لەرزو تا، هەستکردن بەئازار یان سووتانەوە و کزانەوە لەکاتی میزکردن، زوو زوو میزکردن، هەستکردن بە دڵتێکهەڵچون و ئێڵنجدان و ڕشانەوە.

دکتۆر هەردی تارق پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات لە نووسینێكدا ئاماژە بە نیشانەكانی هەوكردنی میزەڕۆ دەكات و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

نیشانەکانی توشبوون بە هەوکردنی میزەڕۆ ئەمانەن:-

هەستکردن بەئازار یان سووتانەوە و کزانەوە لەکاتی میزکردن.

هەستکردن بە ئازاری لاکەلەکان یان بەرموسەڵان.

هەستکردن بەلەرزو تا.

زوو زوو میزکردن.

هەستکردن بە دڵتێکهەڵچون و ئێڵنجدان و ڕشانەوە.

گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ شێوەی هەور یان سوربوونی ڕەنگی میز.

هەستکردن بەناخۆشبوونی بۆنی میز.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو