جۆینی تیلیگرام بن

ئەو خواردنانەی بۆ توشبووانی شەكرە بەسوود و زیانبەخشن كامانەن؟

ئەو خواردنانەی بۆ توشبووانی شەكرە بەسوود و زیانبەخشن كامانەن؟

د. ئامانج خەزنەدار دەڵێت، چەند خۆراكێك بەسوودن بۆ توشوبوانی شەكرە لەوانەش سەوزەکانی وەك بروکلی، گێزەر، سەوزەکان (تور، معدەنوس، تەڕەتیز)بیبەر، تەماتە، پەتاتە، گەنمەشامی، سیر، پیاز، دەشڵێت، فاستفود- خواردنی کێکی بە شەکر درووستکراو زیانبەخشە.

ئەو خواردنانەی بەسوودن بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە ئەمانەن:-

یەكەم- سەوزەکان- بروکلی، گێزەر، سەوزەکان (تور، معدەنوس، تەڕەتیز)بیبەر، تەماتە، پەتاتە، گەنمەشامی، سیر، پیاز.

دووەم- میوەکان- سێو، ئەڤاگادۆ، هەرمێ، هەڵوژە، گێلاس، بلوبێری.

سێیەم- شیرەمەنییەکان- پەنیری پارمیسیان، پەنیری کوردی، ماستی مانگا، شیری کەمچەوری.

چوارەم- دانەوێڵەکان- نانی گەنمی بۆر، نانی جۆ، برنجی بۆر.

پێنجەم- پرۆتینی ئاسانی هەرسکردن وەک هێلکەی کوڵاو، پەنیری کەمچەوری، گۆشتی بێئێسقانی ڕەشەوڵاخ، سنگی مریشک، ماسی (سالموون و ساردین)ماسی تونا.

شەشەم- پاقلەمەنییەکان وکو فاسۆلیا، پاقلە، نیسک، نۆک.

حەوتەم- خواردنەوەکان- ئاوی ئاسایی، ئاوی کانزا، قاوە، چا، دۆ و ماستاو.

دووربكەونەوە لەم خواردنانە

فاستفود- خواردنی کێکی بە شەکر درووستکراو، سورەکراوەکان وک (گۆشت، مریشک، ماسی، هێلکە و ڕۆن، سورکردنەوەی سەوزەکان، شەکری ناوچا، هەنگوین، خورما، ساردی، شەربەتی میوەکان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو