بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵ سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و 20 تیمی فریاکەوتنی خێرا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن، بەهەمانشێوە تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتنەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 20 تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتنەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەسەر فەرمانی بەڕێز بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای بە ژمار 122.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *