پەروین بوڵدان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامێکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە داوای لێکردن كە ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری دێرینی كورد لەگەڵ خۆیان ببەن و لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە ئەنجام بدەین، دەشڵێت، “دوای كۆبونەوەكانمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی توركیا جارێكی دیكە سەردانی ئیمڕاڵی دەكەین و بۆ ئەو مەبەستەش گرەنتی وەرگیراوە”.
پەروین بوڵدان، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، “زۆر دڵخۆش بوم کە دوای 10 ساڵ جارێکی تر تۆم بینیەوە، من بەو شێوەیە دەستم پێکرد، زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بینیم، مۆڕاڵەکەی زۆر باش بوو، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆبونەوەکە بو، هەر کە چوینە ژورەوە سڵاومان لە یەکتر کرد و یەکسەر دەستمان بە قسەکردن کرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندوە و کۆبونەوەکە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایهات، ئۆجەلان پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد.
پەروین بوڵدان باسی لەوەشكرد، “عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن، بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت، کە ئێوە دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن”.
ئەوەشی خستەڕو، “ئۆجالان دوایكرد لەگەڵ سەركردەی هەمو پارتە سیاسیەكان كۆببینەوە، لەنێویاندا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان”.
پەروین بوڵدان دەشڵێت، “جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا هیچ گەرەنتییەکتان پێدراوە بۆ کۆبونەوەی دوەم؟ وتی، بەڵێ”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *