پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم دەڵێت، چەند كەسێك هەن نابێت كەڵەشاخ ئەنجام بدەن لەوانەش- ئەگەر کەسێک توشی شکان یاخود کێشەیەکی ئێسک هاتبێت نابێت کەڵەشاخ بکات یان بەگشتی لە کاتی دووگیانیدا کەڵەشاخ باش نییە بکرێت.
دکتۆر هێمن مەحمود پسپۆری نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات لە نووسینێكدا ئاماژە بەو كەسانە دەكات كە نابێت كەڵەشاخ ئەنجام بدەن.
دەقی نووسینەكەی:-
ڕۆژانە زۆر کەس سەردانمان ئەکەن کە کەڵەشاخیان ئەنجامداوە، بەڵام سەیر دەکەین لە ڕووی تەندرووستییەوە باش نیە ئەو کەسە کەڵەشاخ ئەنجامبدات.
ئەو حاڵەتانە چین کە نابێت کەڵەشاخیان بۆ ئەنجامبدرێت؟
یەكەم- کەسێک کە کێشەی هەوکردن یاخود هەستیاری پێستی هەبێت.
دووەم- ئەو کەسانەی کە کێشەی خوێن مەین یاخود کەم خوێنیان هەیە.
سێیەم- کەسێک کە توشی گیرانی خوێنهێنەرەکانی بووە لە یەکێک لە پەلەکانیدا.
چوارەم- دووگیانی- بەگشتی لە کاتی دووگیانیدا کەڵەشاخ باش نیە بکرێت.
پێنجەم- ئەگەر کەسێک توشی شکان یاخود کێشەیەکی ئێسک هاتبێت نابێت کەڵەشاخ بکات.
شەشەم- کەسێک کە تا و لەرز یاخود هەوکردنێکی هەیە لە جەسەتەیدا باشترە کەڵەشاخ نەکات تا چاک ئەبێتەوە.
حەوتەم- شێرپەنجە- دوور بکەوەرەوە لە کەڵەشاخ لە نزیک ئەو شوێنانەی کە وەرەمەکەی تێدایە.
هەشتەم- کەسێک کە توشی دەوالی بووە واباشترە کەڵەشاخ نەکات لە نزیک شوێنی دەوالیەکە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *