دكتۆر سانا نهوزاد دەڵێت، پیادەڕەوی و جوڵە و وەرزش ئەتوانێ لە هەر چی نەخۆشیە دوورمان بخاتەوە و چەند سودێكی هەیە لەوانەش کێشت کەم ئەکاتەوە، دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، تەندروستی دڵت بەهێز و باش دەکات.
دكتۆر سانا نهوزاد پزیشكی نیشتهجێی خولاو لە نوسینێكدا ئاماژە بە سودە تەندروستیەكانی پیادەڕەوی دەكات.
دەقی نوسینەكە:-
پیادەڕەوی و جوڵە و وەرزش ئەتوانێ لە هەر چی نەخۆشیە دوورمان بخاتەوە بەجۆرێك هەزار هەنگاو بە پیادەڕەوی ئەم سودانەی هەیە:-
یەكەم- کێشت کەم ئەکاتەوە
دووەم- تەندروستی دڵت بەهێز و باش دەکات
سێیەم- دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
چوارەم- ئەگەری جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە لە ژنان زیاتر .
پێنجەم- مەترسی تووشبوونی شەکرە کەمدەکاتەوە
شەشەم- بەرزەپەستانی خوێن دادەبەزێنێت
حەوتەم- قەبارە سییەکان گەورەتر و توانای هەناسەدان زیاد دەکا
هەشتەم- مێشک و دەروونێکی ئارام چاوەڕێتە
نۆیەم- کەمکردنەوەی دەوالی
دەیەم- یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *