جۆینی تیلیگرام بن

زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت؟

زمان گرتن چییە و چارەسەری چۆن دەکرێت؟

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانى ئاخاوتن، زمان و ئۆتیزم دەڵێت، بە گشتى هۆكارى زمانگرتن پەيوەندى بە هەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەيە، كە تايبەتن بە قسەکردن و بە شێوازێكى خاوتر كار دەكەن، كە ئەمەش بۆماوەييە و لە تەمەنى ٢ بۆ ٦ ساڵ زياتر دەردەكەوێت و ئەگەر چارەسەر نەكرێت تا گەورەيی، بەردەوام دەبێت و دەمێنێتەوە.

د. فەرهاد محەمەد، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى ئاخاوتن، زمان و ئۆتیزم لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆكارى زمانگرتن و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى حاڵەتەکە دەکات.

دەقى نووسینەکەی:-

بە گشتى هۆكارى زمانگرتن پەيوەندى بە هەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەيە، كە تايبەتن بە قسەکردن و بە شێوازێكى خاوتر كار دەكەن، كە ئەمەش بۆماوەييە و لە تەمەنى ٢ بۆ ٦ ساڵ زياتر دەردەكەوێت و ئەگەر چارەسەر نەكرێت تا گەورەيی بەردەوام دەبێت و دەمێنێتەوە.

چارەسەرى ئەم حاڵەتە لەلايەن پسپۆڕى نەخۆشييەكانى ئاخاوتن و زمانەوە دەكرێت، ئەويش لە ڕێگاى كۆمەڵێك پرۆگرام و بەرنامەى تايبەتى زانستیی بە پێى تەمەن و كێشەى كەسەكە، كە چارەسەرى بۆ دادەنرێت.

مەبەست لە ڕۆژى جيهانى زمانگرتن  ٢٢ ى ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێکە ئەوەيە، كە كۆمەڵگە هۆشيار بكرێتەوە دەربارەى زمانگرتن بۆ ئەوەى خانەوادە و مامۆستايان و تەواوى كۆمەڵگە بزانن، كە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ كەسێكدا بكەن، كە زمانگرتنى هەيە.

هەروەها یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ زمانگرتن هۆشياركردنەوەى زياترى ئەو كەسانەشە، كە زمانگرتنيان هەيە دەربارەى چارەسەرييە زانستييەكان و دووركەوتنەوە لە ڕێگە هەڵەكانى چارەسەریى.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو