پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانى قوڕگ، گوێ و لوت دەڵێت، دەنگ نووسان نەخۆشی نیە، بەڵکوو نیشانەیە و وشەیەکی گشتگیرە، کە مەبەست لێی گۆڕانی دەنگە بەشێوەیەکی نائاسایی، دەشڵێت: دەنگنووسان چەند هۆکارێکى هەیە لەوانەش جگەرەکێشان، خواردنەوەی بەردەوامی خواردنەوە کحولیەکان، هەوکردنی لە ناکاوی قورگ و هەڵمژینی ماددە ژەهراویەکان.
د. دیلان عارف، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى قوڕگ، گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە دەنگنووسان و هۆکارەکانى درووستبوونى و ڕێگاى چارەسەرکردنى دەکات .
دەقى نووسینەکەی:-
دەنگ نوسان چیە؟
دەنگ نووسان نەخۆشی نیە، بەڵکوو نیشانەیە و وشەیەکی گشتگیرە، کە مەبەست لێی گۆڕانی دەنگە بەشێوەیەکی نائاسایی.
هۆکارە سەرەکیەکانی دەنگ نووسان چین ؟
یەکەم– ئەستوربوونی دەنگە ژێکان
دووەم– شەلەلبوونی دەنگە ژێکان
سێیەم– جگەرە کێشان
چوارەم– خواردنەوەی بەردەوامی خواردنەوە کحولیەکان
پێنجەم– هەوکردنی لە ناکاوی قورگ
شەشەم– هەڵمژینی ماددە ژەهراویەکان.
دەنگ نووسان چۆن چارەسەر دەکرێت؟
یەکەم– خواردنی هەنگوینی سروشتی
دووەم– کەم قسەکردن و پشوودان بە دەنگە ژێکان
سێیەم– خواردنەوەی شیری گەرم
چوارەم– بەکارهێنانی ئەو نوقوڵانەی، کە تایبەتن بە قورگ .
پێنجەم– بەردەوام خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *