پسپۆڕێکی وردی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، جگەر، پەنکریاس و بۆریەکانی زراو دەڵێت: دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە لە منداڵاندا لە ڕێگەى سۆنار و پشکنینى هەوکردن و لە کەسانى بە تەمەنیشدا لە ڕێگەى سۆنار، سیتى سکان، پشکنین و ئەنجامدانی نازۆرى قۆڵۆن دەکرێت.
د. هێژا قەلەندەر، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، جگەر، پەنکریاس و بۆریەکانی زراو لە نوسینێکدا ئاماژە بە دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە و شێوازی چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە لە منداڵاندا لە چى ڕێگایەکەوە دەکرێت؟
یەکەم– بە ســـۆنار.
دووەم– پشکنینی هەوکردن – التیهابات.
نیشانەکانى ڕیخۆڵە کوێرە لە منداڵاندا چین؟
بێگومان بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپیەکانــی خوێن و تــا، لە منداڵدا لە نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرەیە، دوای ئەنجامدانی سۆنار و دڵنیابونەوە لە ڕیخۆڵە کوێرەکە چارەسەری تەنها ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.
دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە لە کەسانى گەورەدا لە چى ڕێگایەکەوە دەکرێت؟
یەکەم– ســۆنار.
دووەم– سـیتی سکان – أشیعە تنوریة.
سێیەم– پشکنین و ئەنجامدانی نازۆرى قۆڵۆن.
چارەسەرى ڕیخۆڵە کوێرە لە کەسانى گەورەدا چۆن دەکرێت؟
یەکەم– ئەگەر دەرکەوت ڕیخۆڵە کوێرەکە هەوکردنــی هەبو (التیهابات) ئەوا ستاندارد نەشتەرگەری بە ئامێری ناوسکبینی (ناضور) بۆ ئەنجام ئەدرێت.
دووەم– ئەگەر کێشەی تری هەبوو ئەوا بە نەشتەرگەری کراوە فتح-ى بۆ ئەنجام دەدرێت.
چارەسەرى ڕێخۆڵە کوێرە چۆن دەکرێت؟
ئەگەر بەردەم ڕیخۆڵە کوێرە بە بەرد نەگیرا بێت، نەخۆشەکە باش بێت، ڕێژەی هەوکردنەکەی زۆر بەرز نەبێت، کێشەی نەبێت ئەتوانی لەژێر چاودێری و دەرماندا دای بنێیت، ئەگەر چارەسەر نەبوو، دواتر ئەتوانیت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەیت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *