جۆینی تیلیگرام بن

ڕوحی روح، ئەو وشەیەی جیهانی شەرمەزار کرد..

ڕوحی روح، ئەو وشەیەی جیهانی شەرمەزار کرد..

٧رۆژ: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

کۆتایی ساڵی رابردوو دیمەنێکی ناخ هەژێنی باپیرەیەکی فەڵەستینی جیهانی هەژاند بووە سیمبولی ئەو نەهامەتیانەی خەڵکی غەززە رووبەڕوویان بووەتەوە، شۆکێکی بە مرۆڤایەتی دا.

خالید نەبهان باپیرەیەکی رووخۆشی دەم بە خەندەی غەززە بوو، خۆشییەکانی ژیانی بە کچەزاکەیەوە بەستبوویەوە، بەڵام بۆمبهاوێژە ئیسرائیلییەکان لە چەند چرکەیەدا هەموو شتێکیان لێ گۆڕی.

ئەو پیاوە هەواڵی شەهیدبوونی کچەزاکەی بە ناوی ڕیم لە بۆردوومانێکی هەرەمەکی ئیسرائیلدا بیست و بە تاسەوەو بە دڵیکی پر حەسرەتەوە جەستە بێ گیانەکەی ریمی لەباوەش گرت و ماڵئاوایی لە خۆشەویستە بچوکەکەی دەکرد و پەیتا پەیتا دەیوتەوە ڕۆحی روح..

ئەم دیمەنە هەر زوو تەواوی جیهانی شۆک کرد، دڵی هەموو مرۆڤێکی بە ویژدانی هێنایە لەرزە، بووە سیمبولی ئەو ئازارانەی خەڵکی غەززە بە درێژایی مێژوویان بە دەست جولەکەکانەوە دەیچێژن.

ئەو ئازارە بەهێزەی لە ناخی ئەوە پیاوەدا بوو تەنیا بە روخسار و هەناسەی ساردەوە بە وتنەوەی “روحی روح” دەریدەبڕی.

رۆحی رۆح .. هەر زوو بووە یەکێک لە وشە بەناو بانگەکانی ناو هەزاران چیرۆکی تراژیدی و کۆمەڵکۆژییەکانی غەززە و دەنگی مەزڵومانەی خەلکی زولملیکراوی غەززەی گەیاندە تەواوی جیهان و بە زوویی کورتە ڤیدیۆکەی وەرگێردرایە سەر زمانە جیاوازەکانی دونیا ..

زیاتر لە ساڵێک تێپەڕیوە لەو کاتەوەی هاواری ڕۆح بە هەموو جیهاندا بڵاوبوویەوە ، شیخ خالید دەیوت دەبێت هەموووڵاتانی ئەم جیهانە بزانن ئەوەی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە دەیکەن جەنگ نیە دژی لایەنێکی دیاری کراو.. بەلکو لەناوبردنی منداڵان و سڕینەوەی نەوەو نەسلی خەڵکی غەززەیە..

لە پایزی رابردوودا ڕۆحی ڕۆحەکەیان کە ریمی کچەزای بوو شەهید کرد و لە کۆتاتی پایزی ئەمساڵیشدا واتە چەند رۆژێک لەمەوبەر جارێکی دیکە جولەکەکان بە بۆردوومانە هەڕەمەکیەکانیان شێخ خالید نەبهانیشان شەهید کرد.

کوژرانی شێخ خالید جارێکی دیکە بووە پەیامێک بۆ ئەو نەهامەتی و ئازارانەی کە غەززەییەکان رۆژانە بە دەست مووشەک و بۆردوومانە سەختەکانی ئیسرائیلەوە دەیچێژن.

شێخ خالید لە دوای کوژرانی کچەزاکەی دەستی دابوویە کاری خێرخوازی و بەردەوام منداڵانی غەززەی بەسەر دەکردەوە، بە جۆرێک خۆشەویستی کچەزاکەی لە منداڵانی دیکەی غەززەدا دەبینیەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو