٧ڕۆژ
دەزگای تەندرووستی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەئێستادا پەتایەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە لەناو هاوڵاتیاندا، كە دەبێتە هۆی درووستبوونی نارەحەتی بۆ کەسانی توشبوو لەسەرەتادا بە گیان ئیشە و سەرئێشە دەست پێدەکات، پاشان لەرز و تاو کۆکەی وشکی بەهێز و سنگ ئێشە و درووست بوونی التهابات لە سنگدا.
دەزگای تەندرووستی پێشمەرگە لەبارەی نیشانە و چۆنییەتی خۆپارێزی لەوپەتایەی لە ئێستادا لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
دەقی راگەیەندراوەکەیان:-
لەئێستادا پەتایەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە لەناو هاوڵاتیاندا، كە دەبێتە هۆی درووستبوونی نارەحەتی بۆ کەسانی توشبوو.
نیشانەكانی ئەمانەن:-
لەسەرەتادا بە گیان ئیشە و سەرئێشە دەست پێ دەکات، پاشان لەرز و تاو کۆکەی وشکی بەهێز و سنگ ئێشە و درووست بونی التهابات لە سنگدا.
بۆ خۆپارێزی لێی پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێین:-
دورکەوتنەوە لەکەسی توش بوو، کەسی توشبوو دور بکەوێتەوە لە منداڵ و کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەشی نەخۆشی درێژ خایەن و بەرگری جەستەیان لاوازە، لەشوێنە قەرەباڵخ و گوماناوییەکاندا ماسک بکرێت و پاک و خاوێنی دەستەکانیش رەچاو بکرێ.
یان بەزوترین سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *