جۆینی تیلیگرام بن

چۆن راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات؟

چۆن راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات؟

٧رۆژ: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

داهاتی نەوتی هەرێم چی بەسەر دێت؟

چۆن راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات؟

هەرێمی کوردستان بە درێژایی ئەمساڵ زیاتر لە ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە ئەگەر هەر بەرمیلێک پێنج دۆلاری لێ مابێتەوە بەشی مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

ئەمە وتەی عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەو داهاتە کرد کە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەست پارتی و یەکێتی دەکەوێت.

زیاتر لە ساڵیک و هەشت مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی ولات لە رێگەی بۆرییەوە راگیراوە بەوەش دەرگای فرۆشتنی نەوت بە قاچاخی بە ڕووی پارتی و یەکێتیدا کردووەتەوە.

بەپێی ئاماری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و لە بازاڕەکان ساغ دەکریتەوە.

ئەم نەوتە بەشێکی زۆری رەوانەی پاڵاوگەکانی فەرمییەکان و پاڵاوگە نایاساییەکان دەکرێت لەوێوە بەنزین و پێکهاتەکانی دیکەی لێ بەرهەم دەبێت ئەوەشی دەمێنێتەوە بە قاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکریت.

بەپێی ئەو ئامارانەی ناو بە ناو لەلایەن رێکخراوەکان و پەرلەمانتارانەوە بڵاودەکرێنەوە نەوتی بە قاچاغ فرۆشراوی هەرێم داهاتێکی زەبەلاحی بۆ پارتی و یەکێتی بە دیاریکراو سەرکردە دەستڕۆیشتوەکانی ئەو دوو حیزبە فەراهەم کردووە.

ئەگەر هەربەرمیلێک نەوت بڕی ٣٠ دۆلاری بمێنێتەوە، داهاتی رۆژانە لە نێوان حەوت بۆ نۆ ملیۆن دۆلاردایە، کە مانگانە لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٢٧٠ ملیۆن دۆلاردایە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، سەرەڕای زۆری نەوت بۆ پاڵاوتن لە ناوخۆدا کەچی نرخی سوتەمەنی بەردەوام لە بەرزیدایە و رێگە نادرێت دابەزێنرێت، وەک بەنزین و نەوتی سپی.

ئەمە جیا لە داهاتی ناوخۆ کە پێشتر خودی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەرپرسەکانی بە ٤٠٠ ملیار دیناری مانگانە خەمڵادوویانە.

بەوەش تەنیا بە داهاتی سێ مانگی ناوخۆ حکوومەت دەتوانێت مووچەیەکی تەواوی مووچە خۆرەکانی بدات و زیادەی دەمێنێتەوە.

سەرەڕای ئەم داهاتە زۆر و جیاوازنەی حکوومەتی هەرێم کەچی فەرمانبەر و مووچەخۆرەکانی ماوەی ٦٠ رۆژە مووچەیان پێ نەدراوە، عێراق زیاتر لە سێ هەفتەیە ٧٦١ ملیاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ رەوانە کردووە کە تەنیا ٢٠٠ ملیار کورتهێنانی هەیە بەڵام حکوومەتی هەرێم ئامادە نیە بە داهاتی نەوت و ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە و مووچە دابەش بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو