پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەڵێت، لە دوای وەرگرتنی چارەسەر بە دەرزی دەوالی دەبێت چەند ڕێنماییەك جێ بەجێ بكەین لەوانەش جوڵە و پیاسە کردن و ئاو خواردنەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی وەرگرتنی چارەسەر.
دکتۆر ڕەوەند عەبدولڕەحمان عیسا پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نوسینێكدا چەند ڕێنماییەك بۆ دوای وەرگرتنی چارەسەر بە دەرزی دەوالی دەخاتەڕوو.
دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
یەكەم -جوڵە و پیاسە کردن و ئاو خواردنەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی وەرگرتنی چارەسەر.
دووەم-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی ڕۆژانە.
سێیەم-خواردنی بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوە و چەرەزاتەکان ڕۆژانە.
چوارەم-بەرز دانانی ئەو قاچەی چارەسەری وەرگرتوە ڕۆژانە ۲ کاتژمێر و شەوانەش بە هەمان شێوە.
پێنجەم-پێچانی دوای چارەسەر لە لایەن پزیشکەوە و لێنەکردنەوەی باندج و لۆکە بۆ ماوەی هەفتەیەک و تەڕ نەکردنی.
شەشەم-زۆر بە پێوە نەوەستان لە کاتی ئیش کردنی ڕۆژانە،لە هەر بە پێوە وەستانێک لە کاتی ئیش کردن ناوە ناوە پیاسەیەک بکرێ بۆ ماوەی ۱۰ خولەک.
حەوتەم-بەکار هێنانی دەرمانەکان بە پێی ڕێنمایی پزیشک لە کاتی خۆیدا.
هەشتەم-بەکار هێنانی گۆرەوی دەوالی دوای هەفتەیەک لە چارەسەر واتا (دوای لێکردنەوەی باندج و لۆکە ).
نۆیەم-سەردان کردنەوەی پزیشک دوای هەفتەیەک و وەرگرتنی ڕێنمایی زیاتر.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *