پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان دەڵێت، چەند نیشانەیەك هەیە دەریدەخات كە کالیسیۆم لە جەستەی منداڵدا كەمە لەوانەش زۆربەی کات ئەو منداڵانە توشی گرژبوونی ماسوولکەکان دەبن بەتایبەتی ماسوولکەکانی ( پشت و قاچ و قۆڵەکان).
دكتۆر سروە موحسین پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشییەکانی منداڵان لە نوسینێكدا ئاماژە بە نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە منداڵاندا دەكات.
دەقی نووسینەكەی :-
نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە منداڵاندا چین؟
یەكەم- زۆربەی کات ئەو منداڵانە تووشی گرژبوونی ماسوولکەکان دەبن بەتایبەتی ماسوولکەکانی ( پشت و قاچ و قۆڵەکان).
دووەم- گرژبوون و ڕەقبوونی ماسوولکەکانی بۆری هەناسە کە دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی.
سێیەم- ئەگەر هاتوو حاڵەتەکە درێژخایەن بوو دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و ناسکبوونی نینۆکەکان و زوو شکانیان.
چوارەم- ئەگەر لەکاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی تووشبوون بە گەشکە و لێدانی دڵی ناڕێک دەبێت و دەبێتە هۆی ڕاوەستانی دڵ.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *