پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی ئێسک و شکان دەڵێت، بە چەند ڕێگایەك چارەسەری ئازاری پاژنەی پێیەكان دەكرێت لەوانەش چارەخواز دەتوانێت دەرمانی ئازار شکێن و دژە هەوکردن وەربگرێت یان هەندێک وەرزشی تایبەت بۆ لێککشانی ماسوولکە و بەستەرەکانی لاق ئەنجامبدات.
دكتۆر محەمەد عەبدوڵا پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ئێسک و شکان لە نووسینێكدا ئاماژە بە چۆنییەتی چارەسەركردنی ئازاری پاژنەی پێیەکان دەكات
دەقی نووسینەكەی :-
یەكەم- چارەخواز دەتوانێت دەرمانی ئازار شکێن و دژە هەوکردن وەربگرێت
دووەم- دواتر چارەخوازەکە دەتوانێت سەردانی چارەسەری سرووشتی بکات
سێیەم- یاخود ئەنجامدانی هەندێک وەرزشی تایبەت بۆ لێککشانی ماسوولکە و بەستەرەکانی لاق
چوارەم- بەکارهێنانی دەرزی پاژنەی پێ کە پێێدەگوترێت ستیڕۆید
پێنجەم- گەر ئەم ڕێگایانەیتر چارەسەری نەکرد ئەوا چارەخواز دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *