جۆینی تیلیگرام بن

کۆمەڵی دادگەری پەرلەمانتارێک لە ریزەکانی دەردەکات

کۆمەڵی دادگەری پەرلەمانتارێک لە ریزەکانی دەردەکات
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، “بڕیارماندا بە دەرکردنی هێرۆ عەتار لە ریزەکانی کۆمەڵی داگەری.” 
ئەنجوومەنی باڵای حیزبەکە دەڵێت، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت؛ “هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ریزەکانی کۆمەڵی داگەری.”
راگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

جەماوەری کوردستان
حیزب ولایەنە سیاسیەکان

ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویرو ودیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.

ئەنجومەنی باڵا
2/12/2024

ئەوە لەكاتێكدایە خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌ ته‌مه‌نترین كاندیدی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و كاندیده‌كان سوێدنی یاسایی ده‌خۆن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ 30ی (ئایار/5)ی 2023وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق كاره‌كانی ڕاگیراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ “نایاسایی” و “ناده‌ستوری”ی ته‌مه‌نی درێژكرایه‌وه‌

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو