جۆینی تیلیگرام بن

چۆن خۆمان لە توشبوون بە جەڵتەی مێشك بپارێزین؟

چۆن خۆمان لە توشبوون بە جەڵتەی مێشك بپارێزین؟

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت، بە چەند ڕێگایەك دەتوانین ڕێگری لە توشبوون بە جەڵتەی مێشك بكەین لەوانەش کەمکردنەوەی خواردنی خوێ و زیادکردنی پۆتاسیۆم یان کۆنتڕۆڵکردنی بەرزە فشاری خوێن نەخۆشییەکانی دڵ یاخود کەمکردنەوەی کێش بەتایبەتی چەوری دەوری ورگ.

د. ڕزگار حامید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار و دڕەکەپەتک و ماسولکە لە نووسینێكدا چەند ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن لە توشبوون بە جەڵتەی مێشك ئاشكرا دەكات.

دەقی نووسینەكەی :-

یەكەم- کەمکردنەوەی خواردنی خوێ و زیادکردنی پۆتاسیۆم.

دووەم- کۆنتڕۆڵکردنی بەرزە فشاری خوێن نەخۆشییەکانی دڵ.

سێیەم- کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە.

چوارەم- کەمکردنەوەی کێش بەتایبەتی چەوری دەوری ورگ.

پێنجەم- دورکەتنەوە لە چەورییە تێرەکان(saturated fat) بەتایبەتی چەوری حەیوانی.

شەشەم- زیادکردنی چەورییە سودبەخشەکان وەک چەوری ئەڤەگادۆ و چەرەساتەکاندا هەیە.

حەوتەم- زیادکردنی خواردنە سودبەخشەکان وەک سەوزە و میوە.

هەشتەم- ئەنجامدانی وەرزش بەلایەنی کەمەوە پێنج کاتژمێر وەرزشی سوک لە هەفتەیەکدا یان دوو کاتژمێر و نیو وەرزشی توند.

نۆیەم- وازهێنان لە جگەرەکێشان و ئەلکهول.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو