وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لە عێراقدا هەن و رێژەکەش لە ستانداردی جیهانیی کەمترە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەنێو تووشبووەکان “حەوت منداڵ هەن.”
وتیشی: “لە حەوت ساڵی رابردوودا نزیکەی 470 کەس لە عێراق بە ئایدز گیانیان لەدەستداوە.”
هەرچەندە تائێستا هیچ ڤاکسین و دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی ئایدز نەدۆزراوەتەوە، سەیف بەدر ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرجەم ناوەندە چارەسەرییەکاندا دەرمانی پێویستیان بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشییە دابین کردووە و هەموو هەوڵێکیش بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی تووشبوون دەدەن.
ئایدز زیاتر لە رێگەی خوێن، سێكس یانیش لە دایکەوە بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە.
نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسی (HIV) تووشی مرۆڤ دەبێت، ڤایرۆسەکە هێرش دەکاتە سەر سیستمی بەرگریی مرۆڤ. نەخۆشیی ئایدز تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی بنبڕی نییە. تەنیا لە رێگەی هەندێک دژە ڤایرۆسەوە رێگریی لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە بەنێو لەشی مرۆڤ دا دەکرێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *