به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بۆ مانگی ڕابردو نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 9 هه‌زار دینار بۆ 10 هه‌زار دینار ده‌بێت، هۆشداریش ده‌دات له خاوه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ یەكشە‌ممه لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 9000 بۆ (10000) دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، جیاوازی نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه موەلیدەکان لە نێوان (225 بۆ 235) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى 12ی 2024 بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن.کاتژمێر 1:00ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.
کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 1:00ی پاشنیوەڕۆ کارناکەن.
رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *