جۆینی تیلیگرام بن

ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا

ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا

٧ڕۆژ

پارتی و یەکێتی دوای چەند مانگێک دابڕان یەکەم کۆبوونەوەیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئەنجامدا و تێیدا بڕیاریاندا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بن.
کۆبوونەوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەسلێمانی بەڕێوەچوو.

بەپێی میدیاکانی یەکێتی کەشی کۆبونەوەکە ئەرێنی بووە و پێکەوە باسیان لە قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ٧رۆژ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەردوولا خواست و داواکارییەکانی خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم خستوەتەڕوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ٧رۆژی وت، تەنیا پەیامەکانی هەردوولا وەرگیراون و هیچ گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیەک لەسەر پرسە جیاوازەکان ئەنجام نەدراوە.

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نیوان پارتی و یەکێتییە لەدوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو