جۆینی تیلیگرام بن

سوپای ڕوسیا هێرش بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە حەلەب و ئیدلب ڕادەگەیەنێت

سوپای ڕوسیا هێرش بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە حەلەب و ئیدلب ڕادەگەیەنێت

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕوسیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەكەی پشتیوانی لە سوریا دەکەن و هێرشی موشەکی و بۆردومان بۆ سەر کەرەستە و هێزی مرۆیی، ناوەندەکانی فەرماندەیی، کۆگاکان و تۆپخانەکانی سەر بە گروپە چەکدارەکان ئەنجام دەدەن، هەروەها دەشڵێت، “بەدەوامین لە هاوکاری هێزەکانی حکومەتی سوریا لە بەرپەرچدانەوە هێرشی تیرۆریستی حەلەب و ئیدلب”.

ئۆلێگ ئیگناتسیک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕوسیا و جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی نێوان لایەنە ناکۆکەکان لە سوریا (CRPS) ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەكەی بە هاوکاری هێزەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوە هێرشی تیرۆریستی لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هێزەکانی وڵاتەكەی پشتیوانی لە سوریا دەکەن، هێرشی موشەکی و بۆردومان بۆ سەر کەرەستە و هێزی مرۆیی، ناوەندەکانی فەرماندەیی، کۆگاکان و تۆپخانەکانی سەر بە چەکدارەکان ئەنجامدەدەن، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا لانیکەم 200 تیرۆریست لەناوچون و ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەش بەردەوامە”.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەینی، بەرەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشو) و گروپە هاوپەیمانەکانی دەستیان بەسەر چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبدا گرت، ئەمەش دوای دو ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەناکاو کە لەلایەن ئەو گروپانەوە بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستیپێکرد کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکرابون لە باکور و باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو