وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و تێیدا 77 پرسیار ئاراستەی خێزانەكان دەكرێت، هەروەها دەشڵێت، “پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەرپرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت بۆ وڵامدانەوەو هاوڵاتیانی ناوچە دابڕێندراوەكانیش پێویستە ئەندامێكی خێزانە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە”.
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی 30ی (تشرینی دوەم/11) قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی زیاتر لە دو هەفتە بەردەوام دەبێت کە تیایدا بژمێرەکان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو 77 پرسیارەی کە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کار و بێکاری و نیشتەجێبون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبون و زانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایکبون، ژمارەی ئەو کەسانەی مردون لەنێو خێزاندا تۆمار دەكرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، “سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆ و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەکان دەکەین هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشو هاوکاری بژمێرەکانمان بن”.
ئەوەشی خستەڕو، “پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەرپرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت بۆ وڵامدانەوەی کە لەکۆتایدا ئەبێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی باشتر بۆ هەموان و هیوادارین هەموان هاوکاری تیمەکانمان بن لە پێناو سەر خستنی دوا قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری”.
لەبارەی هاوڵاتیانی ناوچەدابڕێندراوەكان كە دانیشتوی ناوچەكانی هەرێمن، وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، “ئەوانەی لەقۆناغی دوەم گەڕابونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لە ئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێبێت”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *