شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق راگەیاند، بە فڕۆکەى جەنگى شەش “میوانخانە”ى داعش-یان لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار بۆردوومان کردووە کە چەکدارانى ئەو گروپەى تێدابووە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریى ئەو بۆردوومانەى بڵاوکردەوە.
ئەو شەش شوێنەی داعش لە ناوچەى وادى حۆران بوون لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار و لە رێگەى فڕۆکەى جەنگیی F-16 بۆردوومان کراون.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاندووە کە لەو بۆردوومانەدا ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى بنەبڕکردنى تیرۆر و شانەى بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدراوە.
وادى حۆران دەکەوێتە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار، بیابان و گردى بەردینى تێدایە، یەکێکە لەو ناوچانەى پێشتر رێکخراوى داعش بەکارى هێناوە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەڵێت: “ئەو میوانخانانە، چەکدارانى داعشى تێدا بووە و بەتەواوى خاپوورکراون و دواتر زانیارى زیاتر لە بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.”
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *