جۆینی تیلیگرام بن

عێراق بڕیاری دا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

عێراق بڕیاری دا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە بەشە سووتەمەنی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیاریاندا، “دەستبەجێ” نەوتی سپی بنێرن و تاوتوێی ناردنی بەنزینیش بکەن. 
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەید فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی، موحسین تەها، راوێژکار لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شاندەکەی هەرێمی کوردستان بوون و لەگەڵ عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن کۆبوونەوە.
“لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا دەستبەجێ بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، کە بڕەکەی 50 ملیۆن لیترە”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەبارەی هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان، بریکارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتوویەتی، داوای شاندەکەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن و لە داهاتوودا وەڵامیان دەدەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو