٧ڕۆژ
كۆمەڵگەی پزیشكی پسپۆڕی بڵاویكردەوە، مێشك لە ١٠٠ ملیار خانەی دەماری (نیورۆن) پێکهاتووە و كێشی نزیكەی یەك كیلۆگرام و نیوە و بەرپرسە لە بیرکردنەوە، هەست، جووڵە و هەموو کردارە ئۆتۆماتیکییەکان.
كۆمەڵگەی پزیشكی پسپۆڕی لەبارەی ئەرك و پێكهاتەی مێشك لە ڕاگەیەندراوێكدا چەند زانیارییەك دەخاتەڕوو كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
لە ١٠٠ ملیار خانەی دەماری (نیورۆن) پێکهاتووە
کێشی نزیکەی ١.٥ کیلۆگرامە
بەرپرسە لە بیرکردنەوە، هەست، جووڵە و هەموو کردارە ئۆتۆماتیکییەکان
بەشە سەرەکییەکانی مێشک:
١. مێشکی پێشەوە: بەرپرسە لە بیرکردنەوە و بڕیاردان
٢. مێشکی ناوەڕاست: کۆنترۆڵی هەستەکان دەکات
٣. مێشکی دواوە: بەرپرسە لە هاوسەنگی و جووڵە
پشکنینە گرنگەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی مێشک:
١. MRI: وێنەی ورد و پێکهاتەی مێشک دەردەخات
٢. CT Scan: بۆ دۆزینەوەی خوێنبەربوون و زیانە کتوپڕەکان
٣. EEG: چالاکی کارەبایی مێشک تۆمار دەکات
٤. پشکنینی خوێن: بۆ ڤیتامین، هۆرمۆن و چەوری
٥. پشکنینی دەماری: بۆ هاوسەنگی و هێز و هەستەکان
چۆن دەتوانین مێشکمان پارێزراو بێت:
خواردنی تەندروست
وەرزش کردن
خەوتنی باش
دووری لە سترێس
ڕاهێنانی مێشک بە خوێندنەوە و چالاکی هزری
نەخۆشییە باوەکانی مێشک:
جەڵتەی مێشک
ئەلزهایمەر
پارکینسۆن
شێرپەنجەی مێشک
کەی پێویستە پشکنین بکەین:
سەرئێشەی بەردەوام
گێژی و سەرسوڕان
لاوازی لە جووڵە
گۆڕانکاری لە قسەکردن
کێشە لە بیرکردنەوە
فێت (ڕەعشە).
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *