٧ڕۆژ
پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، نەخۆشی غودە دەبێتە هۆی کێشە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی پێویست، هۆرمۆنەکانی غودە وزە لە جەستەدا زیاد دەکەن، و زیندە چالاکی جەستە ڕێکدەخەن.
دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بە نیشانەكانی توشبوون بە غودە دەكات
دەقی نووسینەكەی :-
غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، نەخۆشی غودە دەبێتە هۆی کێشە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی پێویست.
هۆرمۆنەکانی غودە وزە لە جەستەدا زیاد دەکەن، و زیندەچالاکی جەستە ڕێکدەخەن.
نیشانەکانی غودەی دەرەقی تەمبەڵ ئەمانەن:-
نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و تەمەن و کێشی و دیارتریین نێشانەکان بریتیین لە:-
ماندوێتی و هەستکردن بە بێهێزی بەردەوام.
هەستکردن بە سەرما و هەستیاری بە کەش و هەوای سارد.
هەڵوەرینی قژ و وشکبوونەوەی پێست.
قەبزی درێژخایەن و زیادبوونی کێشی لەش بە شێوەیەکی نائاسایی.
خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و ناڕێکی لێدانی دڵ
ئاوسانی مل.
لاوازی ماسولکەکان و نەتوانینی جوڵەی باش.
نیشانەکانی غودەی دەرەقی چالاک:
زیادبوونی بەرچاو لە لێدانی دڵ.
بەرزی پەستانی خوێن.
ناڕەحەتی دەروونی.
دابەزاندنی کێش.
ئارەقەکردنەوەیەکی نائاسایی.
سکچوونی بەردەوام.
هەڵوەرینی قژ.
خەمۆکی و کێشەی خەوتن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *