جۆینی تیلیگرام بن

کۆمەڵ بڕیارێکی دیکە دەدات و دەڵێت، خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە دەكەین

کۆمەڵ بڕیارێکی دیکە دەدات و دەڵێت، خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە دەكەین

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ ڕایگەیاند، سورین لەسەر بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كە لە “هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراودا” بەرهەم هاتوە، هەروەها دەشڵێت، “بڕیارمانداوە بە شێوەیەكی توندوتۆڵ خۆمان بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە بكەین”.

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر كۆبونەوەی ئاسایی لەشاری هەولێر ئەنجامدا و لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “دوبارە جەخت لە بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیزاینكراوی كوردستان دەكەینەوە، كە لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراو بەرهەم هاتوە و كۆمەڵی دادگەری تێدا بەئامانج گیراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەڵبژاردنی دیزاینكراوی پەرلەمانی كوردستان بەجۆرێك بوە، تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە كوردستان لەكەداركرد و ئیرادەی خەڵكی خستە سەودا و مامەڵەوە، لە ئەنجامیشدا ئەو حزبانەی زیاتر لە 30 ساڵە حكومڕانن و هەرێمەكەیان گەیاندوەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، دەنگەكانیان زیادی كرد، بەڵام هێزێكی وەكو كۆمەڵی دادگەری كە بەردەوام لە خەمی خەڵكدا بوە و بە هەڵوێستەكانی پشتیوانیی خەڵكی كردوە دەنگەكانی كەمی كرد!”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی سەركردایەتی گفتوگۆی چڕی لەسەر بارودۆخی ناوخۆیی كۆمەڵ و هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ئۆرگانەكان و خۆڕێكخستنەوە بۆ قۆناغی داهاتوی كاری سیاسیی تاوتوێ كرد، بڕیاریشیدا بە شێوەیەكی توندوتۆڵ خۆی بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە بكات.

سەبارەت بە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵیش، ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختیكردەوە كۆنگرەی كۆمەڵ لە وادەی یاسایی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكاری پێویستی گرتە بەر و چەند بڕیارێكی دەركرد.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو