جۆینی تیلیگرام بن

تورکیا مەرجی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سلێمانی ئاشکراکرد

تورکیا مەرجی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سلێمانی ئاشکراکرد

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، سلێمانی، ڕاشکاوانە وەڵامێکی دڵخۆشکەری نەداونەتەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەكەكەدا، هەر بۆیە ئەوان هەنگاو نانێین بۆ ڕازیکردنیان، دەشڵێت، “لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ پرسی کەرکوک دەکەن و دژی گۆڕانی ژمارەی دانیشتوان و دیمۆگرافیین”، وتیشی، “پێشبینی دەكەن بەمنزیكانە هەرناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە دەستپێبكاتەوە و هەولێر و بەغداش ڕێككەوتون”.

هاكان فیدان، لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەوان زۆر لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ پرسی کەرکوک دەکەن و دژی گۆڕانی ژمارەی دانیشتوان و دیمۆگرافیین لە شارەكەدا، هەروەها پەیوەندییەكی جددییان لەگەڵ بەرەی تورکمانی هەیە.

بەشێک لە قسەکانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا:

* “پرسی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای كەركوك خراوەتە بەردەم دادگا، بەڵام پارێزگارێكمان ناوێت كە لە ژێر كاریگەری پەكەكەدا بێت، لەوێ سیستەمێکی گۆڕین هەیە كە کورد و عەرەب و تورکمانە بە نۆرە پۆستی پارێزگار وەردەگرن، بەبێ گوێدانە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، پێویستە پێكهاتەكان لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوامبن كە لەسەری ڕێككەوتون”.

* “سلێمانی، ڕاشکاوانە وەڵامێکی دڵخۆشکەری نەداینەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەكەكە، هەر بۆیە ئێمە هەنگاو نانێین بۆ ڕازیکردنیان”.

* “ئێمە بەردەوامین لە ڕێوشوێنەکانمان لە دژی ئەوان، کاتێک سلێمانی کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ پەكەكە هێنا، پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمە ئاسایی دەبێتەوە”.

* “پێدەچێت هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەكرنەوەی نەوت ڕێككەوتبن، كۆمپانیا ڕۆژئاواییەكانی نەوت پێشتر لەگەڵ هەولێر ڕێككەوتبون، بەڵام بەغدا ناچاربو جارێكی دیكە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە واژو بكاتەوەو لەسەر بڕە پارەیەکی دیاریکراو كە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک بدرێت پێیان”.

* “ئەوەندەی من تێگەیشتم، پێشبینی دەكەم لە داهاتویەکی نزیکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، هەروەها بە وتەی لایەنی عێراقیش،هەناردەكرنەوەی نەوت بە قازانجی ئەوانیشە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو