جۆینی تیلیگرام بن

دادگا لەبارەی سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووک بڕیار دەدات

دادگا لەبارەی سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووک بڕیار دەدات
٧ڕۆژ
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگای کارگێڕیى بەغدا لەبارەی سکاڵای لایەنە ناڕازییەکان بەرێوەدەچێت.
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، دانیشتنی دادگای کارگێڕیى بەغدا، لەسەر سکاڵای لایەنە نارازییەکان لەدژى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیى پارێزگای کەرکووکە.
بەپێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ دانیشتنەکەی دادگا لەسەر سێ سکاڵای فراکسیۆنی سیادە، یەک سکاڵای تورکمان و سکاڵایەکی پارتییە.
بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، شەوی 10ـی ئابی 2024 لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران، رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو