جۆینی تیلیگرام بن

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما، زاهیر عەبدوڵڵا بە نەخۆشی شێرپەنجە ئەمڕۆ لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
هیوا عەلی، زاوای هونەرمەندەکە وتی “کاتژمێر 05:00ـی ئەم ئێوارەیە کۆچی دوایی کردووە و سبەی (یەکشەممە) لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاکدەسپێردرێت.”
نێوەڕاستی ئەمساڵ ئاشکرا بوو زاهیر عەبدوڵڵا بۆ دووەم جار لە چوار ساڵدا، تووشی شێرپەنجە بووە.
27-06-2024 هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بۆ چارەسەر رەوانەی تورکیا کرا و دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەری گەڕایەوە هەولێر.
زاهیر عەبدوڵڵا یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی باشووری کوردستان. فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر رایگەیاند “مامۆستا زاهیر نزیکەی 50 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کرد؛ ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی هەموو کات بە هەڵوێست و کوردپەروەر بووە و رۆڵی لە پێکەوەژیاندا هەبووە.”
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا جاری یەکەم لە ساڵی 2020 تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو، بەڵام بە تەواوی تێیپەڕاند و ئەمساڵ جارێکی دیکە تووشی نەخۆشییەکە بووەوە و گرێیەک لە سەریدا دروستبوو.
زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەکی کردووە بەناوی “ئەنجامی پووڵپەرستی.” دواتر بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو