جۆینی تیلیگرام بن

عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات رێگە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بگرێت

عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات رێگە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بگرێت
حکومەتی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات رێگە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتەکەی بگرن. 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، نامەی فەرمیی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کردووە، لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باس لەوە دەکات، بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی راگەیاندووە پێویستە ئەرکی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات و رێکاری پێویست بگرێتەبەر، “بۆ وەستاندنی دوژمنکاریی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و لوبنان، هەروەها بۆ ناچارکردنی تاوەکو تووندوتیژی لە ناوچەکەدا بووەستێنێت و واز لە هەڕەشەکردن بهێنێت.”
وەزارەتەکە داوای هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات، هەروەها داوای هەوڵی نێودەوڵەتی “بۆ دڵنیاییدان لە رێزگرتن لە یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان” دەکات.
ئەو هەنگاوەی عێراق لەکاتێكدایە، رۆژی هەینی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دا کە هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق “جیدی و گەورەیە” و گوتی، حکومەت لەهەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە پەلهاویشتنی جەنگی غەززە و لوبنان بۆ وڵاتەکەی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو