٧ڕۆژ
لەپەیوەندییەکەدا، پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ڕووسیایان تاوتوێ كردووە، هەروەها ڕێگەكانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەدی بهێنێت.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە كراوەو تێیدا دووپاتیان كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری زلهێزەكان بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ و ڕێگریكردن لە فراوانكردنی بە شێوەیەك كە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە و دنیا بكات.
هاوکات، باسیان لە بابەتی وزە و گرنگی هەماهەنگی نێوان هەموو وڵاتانی پێوەندیدار كردووە، لە چوارچێوەی ڕێكخراوی ئۆپێك و گرووپی ئۆپێك پڵەس، بە مەبەستی سەقامگیركردنی نرخی نەوت و غاز لە چوارچێوەی هاوكێشەیەكدا كە نرخی دادپەروەرانە بۆ هەناردەكاران و بەكاربەران مسۆگەر بكات.
ئەوەش لەکاتێکدایە مەترسیەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق تا دیت زیاد دەبێ و سودانی فەرمانی بە سەرجەم هێزو دامەزراوە ئەمنیەکان کردووە ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئاسمانی بن کە بکرێتە سەر عێراق.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *