٧ڕۆژ
دوای تەواو بوونی سەرژمێری گشتی بە پێی ڕێژەی دانیشتوان گۆڕانکاریی لە کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستاندا دەکرێت
بەڕێوەبەرێکی گشتیی لەسەرۆكایەتیی كۆماری عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی ئەنجامەكانی سەرژمێرییەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، سەرژمێری كاریگەریی لەسەر ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق و كوردستان دەبێت بەجۆرێك كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق زیاد دەكات و پەرلەمانی كوردستانیش كەمدەبێتەوە.
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندیی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەسەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەگۆڕێت، لەبەرئەوەی لەمادەی 13 لەدەستوری عێراقدا ئەوە هاتووە، بۆ هەر 100 هەزار هاوڵاتییەك، یەك كورسیی پەرلەمان دیاریدەكرێت
ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیكدەبێتەوە لە 45 ملیۆن كەس، بۆیە بەپێی دەستور، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەبێتە 450 كورسیی پەرلەمانی.
وتیشی، ئەگەر لەماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستوری تایبەت بەهەرێم نەنوسرێت و دەنگی لەسەرنەدرێت، بێگومان دەبێت بەگوێرەی دەستوری عێراق، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دیاریبكرێت بۆ شەش ملیۆنو 700 هەزار كەس، ئەوکاتە بۆ نزیكەی 67 كورسی كەمبكرێنەوە، چونكە دەستورەكە بۆ هەر 100 هەزار دانیشتوو یەك كورسیی پەرلەمانی دیاریدەكات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *