٧ڕۆژ
پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق دەڵێت مەترسی لەسەر فەوتانی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم هەیەو بەغدا بە نیاز نیە پارەی ئەو دوو مانگە ڕەوانە بکات.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت حكومه‌تی عێراق وتویەتی له‌مساڵدا هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی به‌ڕێژه‌ی 12.67% بۆ موچه وه‌رگرتوه و ته‌نها 700 ملیار دیناری ماوه، ده‌شڵێت، “ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ین ئه‌و سێ ترلیۆن دیناره‌ی له ئیستسماری هه‌مانه و هیچمان بۆ نه‌هاتوه به‌شێكی بگوازرێته‌وه بۆ موچه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی و 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێت”.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە پەیامنێری ٧ڕۆژ ئامادەی بوو ڕایگه‌یاند، “رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رژمێری گشتیدا دو شتی پێدیاری ده‌كرێت كه له‌ڕوی سیاسییه‌وه عێراق به‌كاریده‌هێنێت له به‌شه بودجه‌ی 2026دا، ئه‌ویش پشكی كورده كه ئێستا 12.67% به‌ڵام دواتر نازانرێت ئایا كه‌مده‌كرێته‌وه یان زیادده‌كرێت،
په‌یوه‌ست به موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ، كه تائێستا به‌غدا پاره‌ی ڕه‌وانه نه‌كردوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق وتویەتی “به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له مانگی 9دا كۆتایی هاتوه و ته‌نها 700 ملیاری ماوه بۆ موچه هه‌ربۆیه تا ئێستا كێشه‌ی لیستی موچه ته‌واونه‌بوه و پێیانوایه 12.67% خۆیان خه‌رجكردوه، ئه‌مه‌ش گرفتێكه”.
ئه‌وه‌شی وت، “ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ین ئه‌و سێ ترلیۆن دیناره‌ی له ئیستسماری هه‌مانه و هیچمان بۆ نه‌هاتوه به‌شێكی بگوازرێته‌وه بۆ موچه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌مان بۆ ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی و 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێت”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *