بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانەوە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتوچۆ دەستی پێکرد، تا کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٢١ـی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
هاوکات، قەدەغەی هاتوچۆکە سنووردارە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و ئێشکگرەکان، رۆژنامەنووسان و ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە پێداویستییەکانی رۆژانەی هاوڵاتییانەوە ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ٨:٠٠، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمدا سەرژمێری دەستپێدەکات، بژمێرەکان لە دوو رۆژدا دەچنە سەرجەم ماڵەکان و لە ئێستاوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کارتی نیشتیمانی و کۆبونی خۆراکیان ئامادە بکەن.
گرنگە سەرجەم ئەندامانی خێزان لەم دوو رۆژەدا و لەکاتی سەردانی تیمەکە لە ماڵەوە بن، هەر مندالێکیش لەم دوو رۆژەدا لەدایکبێت، تیمەکانی سەرژمێری تۆماری دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٢١ـی مانگ تۆماری خێزان دادەخرێت و کەسی نوێ تۆمارناکرێت. وتیشی، هەر هاوڵاتییەک بەشداری سەرژمێری نەکات زیانی بۆ خۆی دەبێت و بەوهۆیەشەوە بودجەی شارەکەی کەمتر دەبێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *