جۆینی تیلیگرام بن

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی داوای ڕاگرتنی سه‌رژمێری له‌ كه‌ركوك ده‌كات

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی داوای ڕاگرتنی سه‌رژمێری له‌ كه‌ركوك ده‌كات

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ كه‌ركوك ڕابگرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران هاوڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ركوك.

ئه‌مشه‌و سه‌دان خێزان له‌ بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه‌ ڕاگیران و رێگه‌یان پێنه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كه‌، به‌ڵام دواتر به‌ بڕیارێكی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك رێگه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و هاوڵاتیان به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێكران.

دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌و هاوڵاتیانه‌ درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئه‌مشه‌و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ كه‌ركوك ڕابگرێت، ده‌ڵێت، “هه‌وڵی ساخته‌كاری ده‌درێت”.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 20 ی مانگی 11 ی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت و لیژنەی باڵای سەرژمێری لە 18 کەس پێکهاتوە، نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆو پلان دانانی هەرێم ئەندامن لە لیژنەکەدا.

یەکێک لە مەترسییەکانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەوەیە، ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم کەمتربێت لە 12.67% و پشکە بودجەی هەرێم لە دوای ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی کەم بکرێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو