جۆینی تیلیگرام بن

عێراق بڕیاریی دا ٪١ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕێت بۆ خەڵکی غەزەو لوبنان

عێراق بڕیاریی دا ٪١ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕێت بۆ خەڵکی غەزەو لوبنان

٧ڕۆژ

 لە بڕیارێکیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کەلە ٪١ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕدرێت و وەکو هاوكاریی دەدرێت بە هاوڵاتییانی غەززە و لوبنان.

 ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی خۆی ئەنجام دا.

 لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركران، یەكێك لە بڕیارەكان بڕینی ٪١ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی دەوڵەت بوو بەمەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاوڵاتییانی غەززە و لوبنان.

 هەر لەوبارەیەوە نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەر خۆی بڕیار لەسەر دان و نەدانی دەدات، بۆ مانگی داهاتووش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 هاوکات هاوكارییەكان بەچاودێری راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژمارێكی بانكی بەشێوەی یەكسان وەك كۆمەك و هاوكاری پێشكەش بە هاوڵاتییان لە غەززە و لوبنان دەكرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو