جۆینی تیلیگرام بن

محەمەد سودانی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌

محەمەد سودانی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ڕەتكردنەوەی عێراق بۆ چونەناو شەڕ كردەوە و رایگه‌یاند، هەڵوێستی عێراق لە دابینكردنی یارمەتی بۆ هەردو گەلی فەڵەستین و لوبنان نەگۆڕە، هاوكات وەڵامى تۆمەتبارکردنى عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە دەداتەوە و ده‌ڵێت، “بیانوە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق”.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكرده‌وه‌، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی چل و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و تیایدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی وڵات تاوتوێ كران و فایلە گرنگەكانی بوارە جیاوازەكان و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەگەڵ ئەولەویەتەكانی كاركردنی گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچونی بۆ پێشهاتەكان و بارودۆخی ناوچەكە كرد، سەرۆك وەزیرانیش جەختیكردەوە، “ئەو نامەیەی قەوارەی زایۆنی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكانی ناردوە بیانویەك و بەهانەیەكە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و بۆ بەدەستهێنانی هەوڵە بەردەوامەكانی قەوارەكە بۆ فراوانكردنی شەڕ لە ناوچەكەدا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “عێراق ئەو هەڕەشانە ڕەتدەكاتەوە، هەروەها بڕیاری شەڕ و ئاشتی بڕیارێكە لە دەستی دەوڵەتی عێراقدایه‌ و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە دەست بەسەر ئەو مافەدا بگرێت”، ئاماژەشی كرد بە ڕەتكردنەوەی عێراق بۆ چونە ناو شەڕەكە كرده‌وه‌، لە هەمانكاتدا بەردەوامە لە هەڵوێستی پرەنسیپی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە و داوای فریاگوزاری بۆ گەلانی فەڵەستین و لوبنان دەكات.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كردوە، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی بەپەلە له‌ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، بۆ بەدواداچونی پێشهاتەكان و تەئكیدكردنەوە لە هەڵوێستی عێراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو