جۆینی تیلیگرام بن

دانی ئەلڤێس کارێکی نوێ دەستپێدەکات

دانی ئەلڤێس کارێکی نوێ دەستپێدەکات

دانی ئەلڤێسی بەرگریکەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، پاش هاتنە دەرەوە لە بەندیخانە، کارێکی نوێی دەستپێکردووە.

ئەلڤێس، کە بەر لە نزیکەی دوو ساڵ، بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک دەستگیرکرا، پاش نزیکەی ساڵێک مانەوە لە بەندیخانە بەدەستەبەری یەک ملیۆن یۆرۆ ئازادکرا.

ئەلڤێس بڕیاریداوە کارێکی نوێ دەستپێبکات کە بریتییە لە رێکخەری بۆنە و ئاهەنگەکان.

ئەلڤێسی 41 ساڵ، یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین نازناوی وەک یاریزان بەدەستهێناوە. ماوەی نزیکەی ساڵێک لە بەندیخانەدا مایەوە، پاشئەوەی لە مانگی دوانزەی 2022 بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتێک لە یانەیەکی شەوانە بەندکرا و مانگی سێی ئەمساڵ بەمەرج ئازادکرا.

میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، دانی ئەپڵیکەیشنێکی نوێی دروستکردووە بۆ رێکخستنی ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمە یەکەم کارە ئەو یاریزانە لە پاش هاتنە دەرەوە لە بەندیخانە دەیکات.

میدیاکان دەڵێن، ئەلڤێس لەسەرەتادا کار لەسەر نێوخۆی بەرازیل دەکات و پاشان چاوی لەوەیە سنووری کارەکەی بۆ دەرەوەی بەرازیل بگوازێتەوە.

پاش هاتنە دەرەوەی لە بەندیخانە، ئەلڤێس ماوەیەک لە رێگەی هەندێک ئەپلیکەیشنەوە، کاری لە بواری رێکخستنی یاری بۆ ئارەزوومەندان و یاریی نافەرمی دەکرد.

تاوەکو ئێستا، ئەلڤێس دەبێ هەموو رۆژانێکی هەینی بچێتە بەردەمی دادگا لە بارسێلۆنا، تاوەکو بەردەوام مانەوەی خۆی لە شارەکەدا بۆ دادگا دووپات بکاتەوە.

ئەلڤێش بەپێی بڕیاری دادگا و بەهۆی تۆمەتبارکردنی لە دۆسێی دەستدرێژییە سێکسییەکە، دەبوو ماوەی چوار ساڵ و نیو لە بەندیخانە بمێنێتەوە، بەڵام بەدەستەبەری یەک ملیۆن یۆرۆ ئازادکراوە و بۆی نییە لە ئیسپانیا بچێتە دەرەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو