جۆینی تیلیگرام بن

لەبەرژەوەندی فەرمانبەرە فەسڵکراوەکانی هەرێم بڕیار درا

لەبەرژەوەندی فەرمانبەرە فەسڵکراوەکانی هەرێم بڕیار درا

٧ڕۆژ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک فەرمانبەرە فەسڵکراوەکان خانەنشین دەکات و ژمارەیەک مەرجیش لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە

بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی 2020 فەسڵ کراون و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە، دەتوانن مامەڵەی خانەنشینی بکەن. یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش دەڵێت، “ئەوانەی نەخۆشیی سەخت و درێژخایەنیشیان هەیە، دەتوانن ئارەزوومەندانە خۆیان خانەنشین بکەن.”

بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، کە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کراوە، هەر فەرمانبەرێک داوای خانەنشینبوون دەکات، دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر بێت و خزمەتی راژەی 15 ساڵ بێت. ئەوانەشی تەمەنیان لە 45 ساڵ زیاترە، دەبێت راژەی خزمەتیان 25 ساڵ بێت.

گشتاندنەکە واژۆی ژیان سابر، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی سلێمانیی لەسەرە و لە 17-11-2024 دەرکراوە، ئەو فەرمانبەرانەی لەپێش 01-01-2020 فەسڵ کراون یان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە و 20 ساڵ خزمەتیان هەیە، دەتوانن خانەنشین ببن.

هەروەها ئەوانەشی لە پێش هەمان رێکەوت فەسڵ کراون یان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و تەمەنیان لە سەرووی 45 ساڵە و 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، بە هەمان شێوە دەتوانن مامەڵەی خانەنشینبوون بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو