لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوا لە بانکی ناوەندی کراوە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە دەستپێبكات.
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە رۆژی ٤ی ئەم مانگە بەواژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پستبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن.
لە نووسراوەكەدا کە وێنەیەکەی دەست ٧رۆژ کەوتووە هاتووە، “بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێوستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن”.
بڵاوبوونەوەی ئەم نوسراوە لە کاتێکدایە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ماوەی زیاتر لە مانگێکە پڕۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەران لەناو پرۆژەی هەژماری من راگیراوە.
نوسراوەکە لەلایەن جێگری پارێزگار کە لە پشکی یەکێتییە ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کراوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *