جۆینی تیلیگرام بن

وەزارەتی ناوخۆ ڕونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆ ڕونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن، قەدەغەكە چەن توێژێك ناگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانیش ناوەستێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن و ئەو شوێنانەی كە پێویستە جوڵەیان تێدابێت، بكرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە باجی دەزگا یان لایەنە ئەمنیەكانیان پێیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانی ناوەستێت و فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن”.

سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و بۆ ئەو سەرژمێرییە كە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمار بكرێن.

ئەوەشی خستەڕو، “هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكانیاندابن بۆ پڕكردنەوە ئەو فۆڕمەی كە تایبەتە بەخێزان، كە لەلایەن كارمەندەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە پڕ دەگرێنەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو