جۆینی تیلیگرام بن

وەزارەتی دارایی رەزامەندیی خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی خوێندکارانی دا

وەزارەتی دارایی رەزامەندیی خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی خوێندکارانی دا
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، دوای ناردنی نووسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە رەزامەندیی دەربڕی.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “بۆ چاکسازیی زانکۆکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران، مانگی ئاب بە نووسراوی فەرمی داوای 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد و ئەوانیش بۆ وەرگرتنی بۆچوون ناردیان بۆ وەزارەتی داریی.”
ئاماژەی بەوەشکرد “وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوەو ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر بدات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.”
ساڵی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە نێوخۆییەکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران خەرج کرد. د. توانا نەجەف دەڵێت، لەو پارەیە پێنج ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندکاران دەبێت.
بڕی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی نێو شار مانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو