جۆینی تیلیگرام بن

لێدوانی نوێی وەزیری پلاندانانی عێراق له‌باره‌ی سەرژمێری گشتییەوە

لێدوانی نوێی وەزیری پلاندانانی عێراق له‌باره‌ی سەرژمێری گشتییەوە

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند، سەرژمێریی دانیشتوان خاڵێک دەبێت بۆ پێشبینیکردنی داهاتویەکی باشتر بۆ عێراقییەکان و کێشانی نەخشەی گەشەپێدان بۆ حکومەتەکانی داهاتو.

محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان لە وتارێکدا چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی سەرژمێری دانیشتوان وتی، “سەرژمێری دانیشتوان یەکەم سەرژمێری گشتگیرە بۆ گەشەپێدان بۆ عێراق کە لە ماوەی 37 ساڵدا ئەنجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرژمێری دانیشتوان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، یەکەمین سەرژمێری ئەلیکترۆنییە کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام دەدرێت”.

وەزیری پلاندانان باسی له‌وه‌شكرد، “حکومەت پشتگیری لە ڕێکارەکانی سەرژمێری کردوە، چونکە نوێنەرایەتی مافێکی نیشتمانی و دەستوری دەکات”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “سەرژمێری پەیامێکه‌ سەبارەت بە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابوری لە وڵاتەکەدا”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “سەرژمێریەکە نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژە بۆ هاوڵاتیان بۆ حکومەت و حکومەتەکانی دواتر دەکێشێت، داتاکانی سەرژمێری بۆ گەشەپێدان بەکاردەهێنرێن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پێشبینی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراقییەکان ده‌كرێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو