جۆینی تیلیگرام بن

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەكاتەوەو داوایەک لەهاووڵاتیان دەکات

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەكاتەوەو داوایەک لەهاووڵاتیان دەکات

٧ڕۆژ

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، دوای تەواوبونی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان، هەفتەی داهاتو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە، هەروەها دواش لە پەرلەمانتاران دەكات، “هانی هاوڵاتیان بدەن بۆ ئەوەی لە ناوچەکانیان هاوکاری تیمە مەیدانییەکانی حكومەت بکەن لە بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێرییدا”.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پشتیوانی لە بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان 2024 لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات كە هانی هاوڵاتییان بدەن بۆ ئەوەی هاوکاری تیمە مەیدانییەکانی وەزارەتی پلاندانان بن، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە، كە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق، هەفتەی داهاتو پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوە بچێت، هەروەها لە ڕۆژانی بەڕێوەچونی پرۆسەکە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری وڵات و تەنانەت لە نێوان قەزا و ناحیەكانیش.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو