سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند سازش لەسەر بەڵێنەکانی ناکات و رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت و نادروست نادات کە بەرانبەر بە سلێمانی جێبەجێبکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بەبۆنەی یادی 240 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت ” راستییەکە و حاشای لێناکرێت سلێمانی تاکڕەوی و نادادی رەتدەکاتەوە”.
بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی، ئەوانەی لە رابردوودا و بە هەر مەبەستێک دژایەتیی سلێمانییان کردووە و بە هەر هۆکارێک ئەم شارەیان فەرامۆشکردووە، بەداخەوە نە ئاشنای مێژووی شارەکەن و نە دەتوانن لەو رۆحە زیندووە ئازادیخوازەی خەڵکەکەی تێبگەن.
هەروەها وتوویەتی ئێمە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان لەسەر شانە، سازش ناکەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبکرێت، سلێمانی لە رۆحماندایە و وەکو چاومان دەیپارێزین”
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *