سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه، گردی (مامه‌یاره) و غاباته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی بازرگانیی و تایبه‌ت به‌كاربهێندرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ” بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه له‌م ڕۆژه‌دا هێمایه‌كه بۆ ده‌رخستنی ناخی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی چاویان هه‌ڵنایه به مێژوی دێرینی ئه‌م شاره”.
شاره‌وانیی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بۆ ساڵیادی 240 ساڵه‌ی مێژوی شاره‌كه خه‌ریكی ده‌ربڕینی خۆشیی، یادكردنه‌وه و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م بۆنه پڕشكۆیه‌ن، جێگای نیگه‌رانییه هه‌ندێك هه‌واڵی بێ بنه‌ما و ناڕاست سه‌باره‌ت به سمبولێكی شاره دێرین و خۆشه‌ویسته‌كه‌مان سلێمانیی و (گردی مامه‌یاره) بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه له‌م ڕۆژه‌دا هێمایه‌كه بۆ ده‌رخستنی ناخی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی چاویان هه‌ڵنایه به مێژوی دێرینی ئه‌م شاره و خه‌ڵكه‌كه‌یی و سمبوله‌كانی”.
شاره‌وانی سلێمانی ئاشكراشیكردوه، “سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له هه‌ندێك په‌یجی نافه‌ڕمیی و سێبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ناڕاستن، ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه گردی (مامه‌یاره) و غاباته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی بازرگانیی و تایبه‌ت به‌كاربهێندرێت، دڵنیایی ده‌ده‌ین به دانیشتوانی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه له‌م ڕۆژه و له‌م بۆنه‌یه‌دا ته‌نها ئامانجی ناحه‌زانه بۆ تێكدانی مێژوی ئه‌و شاره‌ی كه بوه به پێشه‌نگی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌زۆرینه‌ی بوار و سێكته‌ره‌كاندا”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *