کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایدەگهیەنێت، پێشوازی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دهكات و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێکی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی نەوت به “گونجاو” ناودهبات، هاوكات ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە “گفتوگۆی بەرهەمدار” لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەو ڕەشنوسەی ئێستا هەیە بوارێکی تەواو دەرەخسێت بۆ جێگرتنەوەی مەرجە بازرگانییەکان و گەرەنتی پێدانەوەی قەرزەکان لە ڕابردو و ئێستاشدا”.
ئەپیکۆر باسی لهوهشكردوه، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕێککەوتن دەکەن و دەستپێكردنەوەی نەوتیش لەڕێی هێڵی بۆرییەكانی عێراقەوە بە قازانجی سەرجەم گەلی عێراق دەشكێتەوە.
هاوکات حهیان عهبدولغهنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بەپێی بڕیاری حکومەت لە ماوەی 60 رۆژدا لیژنەیەك لە هەردو وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێكدەهێندرێت
وتیشی بڕی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە وەردەگیرێت و دواتە داهاتەکانی بۆ بودجەی گشتیی حکومەتی فیدڕاڵی دەڕوات”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *