د.شێرکۆ حەمەئەمین
بێگومان سەرژمێری، بۆپێشخستن و پلان و ئایندەی باشتر گرنگ و پڕبایەخە، بەڵام لەوڵاتێکی وەک عێراق، کە نەتەوەوپێکهاتەو ئاین و ئاینزای جیاوازی تێدایەو دەوڵەتانی دراوسێ لەهەموو ڕوویەکەوە دەستیان تێیدایەتی و ئەجێنداوسیاسەتی خۆیانی تێداجێبەجێدەکەن و وەک باخچەی پشتەوەی سیاسەتی خۆیان لێیدەڕوانن، سەرباری هەموو ئەمانەش متمانەلەنێوان پێکهاتەجیاوازەکان و هەرێم و ناوەنددانییەو حیزب و مەرجەع و بنەماڵەو وڵاتان لەبری دامەزاوەکان بڕیاردەدەن.
لەدۆخێکی لەم شێوەداولەکاتێکدا سەرکردایەتی بەناو سیاسی کورد خاکی خۆی خستۆتەڕاپرسییەوەوئێستا لەوناوچانەی لەکوردستان دابڕێنراون، عەسکەروهیز حوکمدەکەن و قۆناغەکانی مادەی ١٤٠ی دەستور جێبەجێنەکراون و دۆخی تایبەتی لەوناوچانە هەیە.
ئالەم کاتەدا، دیارە سەرژمێری ئەگەرو ترسی ئەوەی هەیە، بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت، بۆ یە منیش لەگەڵ هەموو ئەو دڵسۆزو خەمخۆرانەی ئایندەی کوردستاندام، کەدەڵێن:
١-هەرێم بایکۆتی سەرژمێری لەناوچەکانی مادەی ١٤٠ بکات، تائەو کاتەی مادەکە جێبەجێدەکرێت.
٢-ئەگەر ئەوەناکرێت، ئەوا، هەردوو ماڵباتی بارزانی و تاڵەبانی لەوپارەزۆروزەوەندەی لەداهاتی گشتی بۆبنەماڵەکانیان بردوویانە، هەر بەوپارانە خەڵک بۆناوچەکانی خۆیان ببەنەوە، تالەشوێنی خۆیان تۆماربکرێن، خۆشتان پێشیان بکەون و یەکجار پرسی خاک لەپرسی بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی،لەلاتان گرنگتر بێت.
٣-لەگەڵ خاڵی دوودا، بەپەلەکار لەسەرئەوەبکەن، لەپەرلەمانی عێراقەوە یان لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی بەغداوە بڕیارێک دەربچێت، کەبەهیچ جۆرێک، لەئایندەدا ئەنجامی سەرژمێری بۆ مەبەستی سیاسی و یەکلایکردنەوەی کێشەی خاک بەکارنایەت و نابێتە جێگرەوەی مادەی ١٤٠و تەنیا، بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری و پلانسازی و پێشخستنی وڵات بەکاردێت.
ئەگەر ئەمانە نەکەن ئەوا هەقی خۆمانە گومانی ئەوەبکەین، ڕێککەوتنی ژێربەژێر، بۆ قازانجی حیزبی و بنەماڵەیی بەوناوچانەوەکراوە، کە هیوادارین ئێمە هەڵەبین و ئایندەش ڕاستییەکان دەردەخات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *